"عه‌بادی و حه‌كیم ده‌بنه ئۆپۆزیسیۆنی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی"
"نابینه ئاسته‌نگ و رێگا چه‌وته‌كان راست ده‌كه‌ینه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/4/2019 هاوپه‌یمانی نه‌سر، به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاشكرایكرد، له نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ره‌وتی حیكمه، به ئامانجی دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆن بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، گفتوگۆ و دانووستان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر رایگه‌یاندووه: "له رۆژانی رابردوودا گفتوگۆ و دانووستان له‌نێوان هاوپه‌یمانی نه‌سر و ره‌وتی حیكمه به‌ڕێوه‌چووه، ئامانج ئه‌وه‌بووه بارودرخی سیاسی و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵسه‌نگێنن تا له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ببنه ئۆپۆزیسیۆن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هێشتا گفتوگۆ و دانووستانه‌كان به‌رده‌وامن و هیچ بڕیارێكی كۆتایی بۆ پێكهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه نه‌دراوه، چونكه پرسێكی له‌و شێوه‌یه په‌له‌په‌لی ناوێت و پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی قووڵه و ئێمه‌ش هه‌ر واده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ره‌كه‌ش پێكهات، كاری سه‌ره‌كی ئاسته‌نگ دروستكردن نییه بۆ حكوومه‌ت، به‌ڵكو چاودێریی چڕی كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كرێت و رێگا چه‌وته‌كانی بۆ راست ده‌كرێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حەسەن فەدعەم، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: "عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی راگەیاندووە، رەوتەکەی بە نیازە ببێتە ئۆپۆزیسیۆن، لەبەرامبەریشدا سەرۆکوەزیران ئۆپۆزیسیۆن بوونی بە هەنگاوێکی باش داناوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی رەوتی حیکمە هەفتانە کۆدەبنەوە. وەکو رەوتی حیکمە رەتیانکردووەتەوە، هیچ پۆستێک وەرگرن چونکە بڕیاری ئۆپۆزیسیۆن بوونیان داوە.