كۆیه.. له ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا گەنجێک لەکاتی کارکردندا گیانی لە دەست دا
باوكیشی برینداره
ئهمڕۆ چوارشهممه 1/5/2019، كه جەژنی جیهانیی کرێکارانه، گەنجێک لە کۆیە لەکاتی کارکردندا گیانی لە دەست دا.
پێرس سەفین عوسمان، تەمەنی 28 ساڵانە و خاوەنی مۆلیدەی ئەهلییە لەناو بازاڕی کۆیە، بە وتەی کەس و کارەکەی كه قسهیان بۆ کوردستان 24 كردووه، باوکی پێرس ئەندازیارە و ئەمڕۆ لەکاتی هاوکاریکردنی، کە کاریان لە رووپێوکردنی زەویەکی نیشتەجێبووندا کردووە ، دیوارێکی کۆن بەسەریدا ڕووخاوه و گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی پۆلیس ڕووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شەوگێڕاوە ڕووی داوە و جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو گەنجە، باوکیشی بریندار بووە.

