ناكۆكیی دهكهوێته نێوان دهمیرتاش و قهندیل
15 زیندانیی پەکەکە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی لهسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان مانگرتنیان تا مردن دەست پێ کردووە
K24 – ههولێر:
لە چوار زیندانی پارێزگاکانی وان، دیاربەکر، باکرکۆی و گەبزە، لە تورکیا و باکووری کوردستان، 15 زیندانیی پەکەکە بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، مانگرتنیان تا مردن دەست پێ کردووە، سهبارهت به چالاکیی مانگرتن، کە رۆژ بە رۆژ لە تورکیا و باکووری کوردستان فراوانتر دەبێت، جیاوازی دهخاته نێوان سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل.
دەمیرتاش دژی مانگرتنە و داوای کۆتایی پێهێنانی دەکات، لەبەرامبەردا بەرپرسانی پەکەکە لە قەندیل داواى فراوانتربوونی چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەکەن.
