به پاساوێكی زۆر سه‌یر هاوڕێكه‌ی له خه‌ودا كوشت
كرێكارێكی ئاسیایی له ئیمارات
K24 – هه‌ولێر:
كرێكارێكی ئاسیایی له ئیمارات، به پاساوێكی سه‌یر هاوڕێیه‌كی خۆی كوشتووه و له‌به‌رده‌م پۆلیسدا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
تۆمه‌تباره‌كه، ته‌مه‌نی 27 ساڵه و دوێنێ پێنجشه‌ممه، ده‌ستی چووه‌ته خوێنی هاوڕێیه‌كی خۆی.
رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تاوانه، عه‌قڵ نایبڕێت و هیچ لۆژیكێكی تێدا نییه.
تۆمه‌تباره‌كه، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی نه‌بووه. ته‌نیا ویستوویه‌تی تاوانێك بكات.
كرێكاره‌كه به پۆلیسی راگه‌یاندووه، ویستوویه‌تی له ئیمارات بخرێته زیندانه‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی، بۆیه ئه‌و هاوڕێیه‌ی خۆی كوشتووه.
داواكاری گشتیی دوبه‌ی رایگه‌یاند، له كاتی پشووداندا، ئه‌و كرێكاره هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ژووری هاوڕێیه‌كی و به مه‌ندیلێك هاوڕێ به ته‌مه‌نه‌كه‌ی خنكاندووه.
ئه‌و تۆمه‌تباره، به پۆلیسی راگه‌یاندووه، چه‌ند كه‌سێك وێنه‌یان به رووتی گرتووه. وێنه‌كانیان ناردووه‌ته‌وه بۆ برایه‌كی له وڵاتی خۆی. برایه‌كه‌شی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه و داوایكردووه، ده‌ستبه‌جێ ئیمارات به‌جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیربكرێت و بخرێته زیندانه‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی، ئه‌و تاوانه‌ی كردووه.
رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی ئاماژه‌یكردووه، ئه‌و تۆمه‌تباره هیچ په‌شیمانییه‌كی ده‌رنه‌بڕیوه و كاریگه‌ریش نه‌بووه به تاوانه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: البیان
ئ.ر