ئه‌مه‌ریكا 10 ملیۆن دۆلار وه‌ك خه‌ڵات له دژی حزبوڵڵا ته‌رخان ده‌كات
ئه‌وه‌ی ناردنی پاره بۆ حزبوڵڵا په‌كبخات خه‌ڵات ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/5/2019، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند: "واشنتن بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌رخان كردووه ئه‌گه‌ر بتوانێت پرۆسه‌ی ناردنی پاره بۆ حزبوڵڵای لوبنانی په‌كبخات".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یجی فه‌رمییه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پاداشتێك كه ده‌گاته بڕی 10 ملیۆن دۆلار، ده‌داته هه‌ر كه‌سێك بتوانێت زانیاری له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ناردنی پاره بۆ حزبوڵڵای لوبنانی بداته واشنتن و به‌هۆی ئه‌و زانیاریانه‌وه پرۆسه‌ی ناردنی پاره بۆ حزبوڵڵا (تیرۆریستی جیهانی) په‌كبخرێت"
ئه‌مه‌ریكا حزبوڵڵای لوبنانی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌شقیان پێده‌كرێت و چه‌ك و پاره‌یان ده‌درێتێ".