قاسم سوله‌یمانی له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاته ده‌نگ
"ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم زانیارییه نه‌ك شیكردنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئارادایه، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، به دوور ده‌زانێت.
قاسم سوله‌یمانی له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هه‌ندێك لێدوانی تایبه‌تی خۆی و ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانه و تێیدا باس له‌وه ده‌كات، گوایه ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا CIA، ئامۆژگاری ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه به هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌نگ له دژی ئێران رانه‌گه‌یه‌نێت.
سوله‌یمانی ده‌ڵێت: "پێویسته له‌سه‌ر ئێمه هێزی دوژمن هێنده گه‌وره نه‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی تواناكانی بزانین.. ئێستا دوژمن باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته ئێستا هیچ شه‌ڕێكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵنه‌گیرسێنێت".
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس ده‌شڵێت: "ده‌ڵێن هه‌ر پێكدادانێك ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێك كه كۆتاییه‌كه‌ی دیار نییه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی (ئه‌مه‌ریكا) بكه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه.. دوژمن خۆی وا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ش زانیاری پشتڕاستكراوهیه نه‌ك شیكردنه‌وه".
به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ئێران و خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران، گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران گه‌یشتووه‌ته لووتكه و ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات، هه‌موو جموجۆڵێكی ئێرانی‌یان خستووه‌ته ژێر چاودێری.
واشنتن له به‌رنامه‌یدایه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ش بگه‌یه‌نێته سفر له رێگه‌ی سه‌پاندنی سزاكانه‌وه، به‌ڵام ئێران سووره له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی بڕه نه‌وته‌كه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
Look what the @CIA advises @realDonaldTrump to do?!
— قاسم سلیمانی (@Soleimany_fa) May 4, 2019
They say:we should not engage in a #war against #Iran,even if only at one point!
Enemy says,any military action puts all their interests at risk!
What I am saying is raw information and not analysis!@AmbJohnBolton @SecPompeo pic.twitter.com/UpN1LbpDIn
سه‌رچاوه: RT
ئ. م