لینكۆڵن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێران له ئاوه‌كانی كه‌نداوه
سەربازانی ئەمەریکا لە دوو وڵات دەپارێزن
K24 – هه‌ولێر:
لەبەر مه‌ترسی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك لە ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق و سووریا، سوپای ئەمەریکا كه‌شتیگه‌لێكی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كردووه.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌مەریكی كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه به كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئهمەریكیان راگه‌یاندووه، مەبەست لە ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی لینكن بۆ كه‌نداو، ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك كه ئێران یان گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق و سووریا بیكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌و دوو وڵاته.
لای خۆیەوە، پاتریك شاناههن، وه‌زیری كاتی به‌رگری ئه‌مەریكا له تویتێكدا رایگه‌یاندووه: "پێنتاگۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی كردووه و هه‌ر هێرشێك له عێراق و سووریا بكرێته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مەریكا، ئێران لێی به‌رپرسه".
دوێنی دووشەممە 06/05/2019، جۆن بۆڵتن هەواڵی ناردنی ئەو هێزە دەریایەی بڵاوکردەو و رایگەیاند: "لە وەڵامی چەند ئاماژە و ئاگادارکردنەوەیەک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبرەهەم لینکن و هێزی تۆپهاوێژ دەنێرێتە ناوچەی ناوەندی فەرمانی ئەمەریکا".
H.J