ئێران: ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی ده‌روونیمان له‌گه‌ڵدا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵنی ناردووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7ی ئایار/ مایۆی 2019 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به "جه‌نگی ده‌روونی" له دژی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات.
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كه‌شتیگه‌لی ئه‌براهام لینكۆڵن و ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی جه‌نگی تۆپهاوێژ، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێرن و ئه‌وه‌شی وه‌ك ناردنی په‌یامێك بۆ ئێران وه‌سف كرد.
ئاژانسه‌كه له زاری كه‌یوان خه‌سره‌وی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، لێدوانه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن، "رێگه‌یه‌كی سوواوی جه‌نگی ده‌روونییه".
ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێته سفر، هه‌رچی ئێرانیشه سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مه‌ریكا چیدیكه بواری بازرگانیكردن و كڕینی نه‌وتی ئێرانی بۆ هه‌شت وڵاتی هاوپه‌یمانی خۆی درێژ نه‌كرده‌وه، ته‌نها عێراق نه‌بێت، كه بواری پێداوه گازی سروشتی و كاره‌با له‌و وڵاته بكرێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ. م