په‌رله‌مانی كوردستان قه‌ده‌غه‌كردنی په‌بجی ده‌خاته ده‌نگدان
پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌برێته په‌رله‌مان

K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره په‌رله‌مانی كوردستان، پرسی قه‌ده‌غه‌كردنی یاریی په‌بجی و ئه‌و یارییانه‌ی كاریگه‌ریی خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌یه، بخاته ده‌نگدانه‌وه.
هاوڕێ مه‌لا ستار، په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێك له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ربچێت، بۆ جێبه‌جێكردنی له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، لێژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه و گه‌یاندن له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه و پیشنیازیان كردووه پرسه‌كه بخه‌نه ده‌نگدانه‌وه.
هاوڕێ مه‌لا ستار، سه‌رۆكی لێژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و وه‌به‌رهێنان و گواستنه‌وه و گه‌یاندن رایگه‌یاند، پێشنیازیان كردووه پڕۆژه‌یه‌ك بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و یارییانه ئاماده بكه‌ن، تا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
تا ئێستا نازانرێت یاریی په‌بجی هاوشێوه‌ی عێراق، له هه‌رێمی كوردستانیش قه‌ده‌غه ده‌كرێت، یان نا، به‌ڵام بڕیاره ئه‌و پرسه له په‌رله‌مانی كوردستانیش بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
یاریی په‌بجی، به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به بیانووی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه، قه‌ده‌غه كرا و به‌كارهێنه‌ران به vpn ده‌یكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی هاووڵاتیان و به‌تایبه‌تیش گه‌نجانی به دوای خۆیدا هێناوه.
یاریی په‌بجی، یارییه‌كی شه‌ڕكردنی ئه‌لیكتڕۆنیی مۆبایلی ئۆنلاینه، كه تێیدا سه‌د كه‌س به یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، كه به‌سه‌ر 25 تیم دابه‌ش بوونه، ئه‌و تیمه‌ی له كۆتاییشدا ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێته براوه‌ی یارییه‌كه.
ئ. م
ئ. م