سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا داوای په‌یوه‌ندیی به‌هێزی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌ندامێكی كارای لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه
K24 – واشنتن:
سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی، تامی ده‌كوۆرس، كە ئه‌ندامێكی كارای لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سه‌ردانێكی بۆ عێراق، ستایشی رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد و به پێویستی زانی ئه‌مه‌ریكا گرنگیی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئه‌و خانمه سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه له ساڵی 2004 له ناو سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌عیراق خزمه‌تی سه‌ربازیی كردووه.
ئێستا له دوای پانزه ساڵ، وه‌ك به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به یاوه‌ریی شاندێكه‌وه جارێكی دیكه سه‌ردانی عێراقی كردووه.
له پانێلێكی تایبه‌ت به‌و سه‌ردانه‌یدا، باسی له گۆڕانكاریی و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی خۆی بۆ ئێستای عێراق خسته‌ڕوو.
له به‌رامبه‌ریشدا به‌یان سامی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشنتن سوپاس و ستایشی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ژنه سیناتۆره‌ی كرد له به‌رامبه‌ر به‌رگریكردنی له كورد.