پۆمپیۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق: میلیشاكانی سه‌ر به ئێران كۆنتڕۆڵ بكه‌ن
"په‌یامێكمان بۆ ئێران ناردووه كه ده‌بێت دووجار بیربكه‌نه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، شه‌وی 7 له‌سه‌ر 8ی ئایار/ مایۆی 2019، به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵات كۆبووه‌وه و چه‌ند په‌یامێكی تایبه‌ت به ئێران و ناوچه‌كه‌ی پێ گه‌یاندن.
به گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، پۆمپیۆ له زیادبوونی چالاكییه‌كانی ئێران، به‌رپرسانی عێراقی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و نیگه‌رانیی خۆیشی تایبه‌ت به ره‌وشی ناوچه‌كه گه‌یانده عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
سه‌ردانه‌كه‌ی پۆمپیۆ، دوای دوو رۆژ دێت له لێدوانێكی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، كه دوای ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن بۆ ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندبوو، هۆكاری ناردنی ئه‌و هێزه، "مه‌ترسییه راستهقینهكانن كه به هۆی هێزه‌كانی رژێمی ئێرانه‌وه دروست بوون".
یه‌كێك له‌و په‌یامانه‌ی كه پۆمپیۆ گه‌یاندییه عێراق ئه‌وه‌بوو، كه پێویسته به‌غدا بتوانێت هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له وڵات‌دا بپارێزێت.
پۆمپیۆ به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه، ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراقی بوو له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه تێبینیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌كی باش هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بپارێزن.
هاوكات پشتیوانیی وڵاته‌كه‌شی بۆ سه‌روه‌ریی عێراق دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌ربده‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته، هێرش بكه‌نه سه‌ر وڵاتانی دیكه.
له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناوچه‌كه، پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات و پێویسته هێزی ته‌واو هه‌بێت تا بتوانێت ئه‌و پارێزگارییه ده‌سته‌به‌ر بكات.
پۆمپیۆ گوتیشی: "ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ ئێرانمان ره‌وانه كرد، ده‌مانخاته هه‌ڵوێستێكی وا، كه بتوانین به‌رپه‌رچیان بده‌ینه‌وه، ئێرانییه‌كانیش به‌ر له‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته دووجار بیر بكه‌نه‌وه".
روونیشی كرده‌وه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی ورد و دیاریكراو باس له ئه‌نجامدانی هێرش ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا عێراق ها ندهدات په‌له بكات له كۆنتڕۆڵكردنی گرووپه چه‌كدارییه سه‌ربه‌خۆكان، كه كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئێران، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی حكوومه‌تی به‌غدا و گوتی: "ئه‌و گرووپانه وا ده‌كه‌ن عێراق ببێته وڵاتێكی ناسه‌قامگیر".
ئ. م