هه‌ده‌په سكاڵا له‌سه‌ر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تۆمار ده‌كات
"ئه‌گه‌ر له دادگای ده‌ستووریش سكاڵاكه‌مان ره‌تبكرێته‌وه سه‌ردانی دادگای ئه‌وروپا ده‌كه‌ین"
K24- باكووری كوردستان:
پارتی دیموكراتی گەلان "ھەدەپە" سەردانی دادگای دەستووری توركیای كرد، بەمەبەستی تانەگرتن لە بریارێكی كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن سەبارەت بە رادەستنەكردنی بەڵگەنامەی دەستبەكاربوون بە شەش هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌و حیزبه، كە لە ھەڵبژاردنەكان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
له‌مباره‌یه‌وه بەرپرسانی ھەدەپە دەڵێن: ئەگەر لە دادگای دەستووریش سكاڵایان رەتبكرێتەوە، سەردانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا دەكەن.
له‌كاتێكدا ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی توركیا و باكووری كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستاش مشتومڕی و كاردانه‌وه‌كانی بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن به‌رده‌وامن، به تایبه‌ت ئه‌و بریاره‌ی كه پێدانی مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوون به‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ی هه‌ده‌په قه‌ده‌غه كردووه، كه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌رچوون و پێشتر به بڕیاری دادگا له كاره‌كانیان دوور خرابوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ده‌په بۆ كۆمسیۆن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی كۆمسیۆن سوودیان نه‌بوو، هه‌ده‌په به مه‌به‌ستی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر كۆمسیۆن، سه‌ردانی دادگای ده‌ستووری توركیای كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئایشه ئاجار، وته‌بێژی هه‌ده‌په ده‌ڵێت: "وێڕای ئه‌وه‌ی ئێمه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوچه‌كانمان زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگمان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام كۆمسیۆن گورزێكی له خواستی گه‌لدا و له بری كاندیده ده‌رچووه‌كانی هه‌ده‌په، مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونی داوه‌ته كاندیده دۆڕاوه‌كانی ئاكپارتی، كه ته‌نیا رێژه‌ی له 20%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ك سه‌پاندنی قه‌یوم وایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاندیده براوه‌كانمان هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بوو، به‌ڵام مافه‌كانیان خورا، بۆیه پێویسته دادگای ده‌ستووری توركیا كۆتایی به‌و نادادپه‌روه‌رییه بهێنێت و بڕیاری كۆمسیۆن پووچه‌ڵ بكاته‌وه".
حوسه‌ین كۆچماز، په‌رله‌مانتاری شاری شرناخی هه‌ده‌په‌ش ده‌ڵێت: به‌هۆی ره‌فتار و بڕیاره‌كانی پێشووی دادگای ده‌ستووری توركیا، هیچ ئومێدێكیان به‌و سه‌ردانه‌یان نییه كه دادگا بڕیارێكی دادپه‌روه‌رانه له‌مباره‌یه‌وه ده‌دات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئێستا هیچ هیوایه‌كمان به‌وه نییه كه ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له‌و سه‌ردانه به‌ده‌ستبهێنین، بۆیه ده‌ڵێین دادپه‌روه‌ری له توركیا نه‌ماوه و دادگاكان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا مامه‌ڵه ناكه‌ن، به‌ڵام ئێمه ناچارین سه‌ردانیان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بتوانین سه‌ردانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بكه‌ین".
زه‌یات جه‌یلان، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی دوورخراوه‌ی ناوچه‌ی ره‌زانیش كه له 70%ی ده‌نگه‌كانی ناوچه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونی پێنه‌دراوه، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له دادگاش هه‌وڵه‌كانمان بێسوود بوون، دوا جار هه‌ر ده‌بێت سه‌ردانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بكه‌ن.
جه‌یلان جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه رووبه‌ڕووی بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمسیۆن بووینه‌ته‌وه، كه بڕیارێكه له دژی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌ركراوه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره قبووڵ ناكه‌ین، ده‌سته‌وه‌ستان نابین و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانمان له هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامی به هه‌وڵه‌كانمان ده‌ده‌ین".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی هه‌ده‌په، مۆڵه‌تی ده‌ستبه‌كاربوون به 68 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌ندامه براوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په نه‌دراوه، ئه‌مه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی پێشتر به بڕیاری دادگا له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، له بری ئه‌وان مۆڵه‌ته‌كه به كاندید و ئه‌ندامانی ئاكپارتی دراون، له‌ناویان هاوسه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی دیاربه‌كر، ره‌زان، 3 ناوچه‌ی وان، سته‌ور و ته‌كمانیش هه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان، ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن كۆمسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كرابوون.
H.B