بهغدا ههوڵی داگیركردنی زهوی كورد دهدات
خاوهن موڵكێك: ڕێگەنادەین کەس زەوییەکانمان داگیربکات

K24 - ههولێر:
لەگوندی قەرەبەگ لە سنوری شارۆچکەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک، زیاتر لە سەد دۆنم زەوی کشتوکاڵی کە خاوەنە ڕەسەنەکانیان کوردن و بەشێکیان کراونەتە خانوو، ئیدارەیی شارۆچکەکە هاتوون سەرژمێری ئەو زەویانەیان کردووەو بە خاوەن زەویەکانیان گوتووە، ئەم زهویانه دابەشدەکرێن بەسەر قوربانیانی شەڕی داعش و زیندانە سیاسیەکان وعێراقیش نوسراوی کردووەو داوای دەکات، بەڵام خاوەن زەوییەکان تاپۆیان هێناوە بۆ سەر زەوییەکانیان و دەڵێن: "ڕێگەنادەین کەس زەوییەکانمان داگیربکات، ئێمه سینگمان ناوه به بهر گوللـهی بهعس و داعشهوه و دهبێت رێگه لهمانهش بگرین، چونكه گهر وابڕوات دێنه ههولێر و دهۆكیش".
خاوەن زەوی کشتوکاڵییهكانی شارۆچکەی پردێ ، زەوییەکانیان سەد دۆنم زیاتره و حکومەتی عێراقیش دەیەوێت لێیان بستێنێ و دابەشی بکاتەوە بەسەر هێزە عێراقیەکادا.
مام عەزیز، بەتاپۆی زەوییکەیەوە هاتبوو دهیگووت: "بەهەموو شێوەیەک ڕووبەرووی ئەم تەعریبە نوێیە دەوستین".
رێبوار تهها ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لهبارهی كێشهوه دهڵێت: "ئهو جۆره ههوڵ و سیاسهتانه ئاكامهكهی شكسته".
زەوییەکان هەندێکیان کراونەتە خانوو، هەندێکێشیان هێشتا دەشتاییەکی پان وبەرینن و هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریان بۆ نەڕۆشتوە، ناوچەکە دەکەوێتە نێوان هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگەوە.
دانیشتوانە کوردەکەی ئێرە چاویان لەوەیە لە ڕێگای پەرلەمانی عێراقەوە هەوڵەکانی حکومەت ڕابگیرێت وئەو زەویانەش داگیر نەکرێت.
کێشەی زەوی وزار لە دوای شازدەی ئۆکتوبەرەوە له ناوچه كوردستانییهكان سەریهەڵداوەتهوه، هەندێک لە کێشەکان ئەوەن کە خێزانە عەرەبەکانی سەردەمی بەعس دەگەرێنەوە سەر زەوییەکانی کورد، ئەم بابەتەیش هێشتا چارەسەر نەکراوە.