ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران: هه‌ر هێرشێك بكه‌ن وه‌ڵامی گونجاوتان ده‌درێته‌وه
واشنتن هۆشداری ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی "پاتریۆت" داوه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مه‌ریكا پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش، هۆشداری داوه‌ته ئێران.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، شاناهان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته ئێران له‌وه تێبگات، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوچه‌كه، وه‌ڵامی گونجاویان ده‌درێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا روونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن.
ئه‌و لێدوانانه له كاتێكدایه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، ئه‌مه‌ریكا كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی بی 52ی له كه‌نداو جێگیر كردووه.
ماوه‌یه‌كه لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌رامبه‌ر به یه‌كتر توندوتر بووه و چه‌ندین ناوه‌ندی سه‌ربازی و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشدارییان له ره‌وشه‌كه داوه.
واشنتن له سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌رده‌وامه و ده‌یه‌وێتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێته سفر، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی وشك بكات.
هه‌رچی ئێرانیشه، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی خۆی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.
ئ. م