دژە مووشەکی پاتریۆتی ئەمەریکی دژی هەڕەشەکانی ئێران گەیەندرایە کەنداو
ئەمەریکا پێشکەوتووترین دژە مووشەکی لە کەنداو جێگیر کرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه، ئه‌مەریكا دژه مووشه‌كی پاتریۆتی ره‌وانه‌ی كه‌نداو كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد كه كه‌شتیگه‌لی یوئێس ئێس ئاڕڵینگتن كه هه‌ڵگری سیستمی دژه مووشه‌كی پاتریۆته و به پێشكه‌وتووترین سیستمی دژه مووشه‌ك داده‌نرێت له جیهاندا ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
مه‌به‌ست لەمەش، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كە كه ئێران بۆ هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له ناوچه‌كه دروستی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مەریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كه‌شتیگه‌له نوێیه بۆ رێگه‌گرتنه له هه‌ر ئۆپراسیۆنێك كه ئێران به‌نیازه دژی ئه‌مەریكا له ناوچه‌كه ئه‌نجامی بدات و گوتیشی كه پێنتاگۆن به‌هه‌موو توانایه‌كییەوە چاودێری جموجۆڵه‌كانی سوپای ئێران و هێزه‌كانی نزیك له تاران له ناوچه‌كه ده‌كات.
لەبارەی هەڵگیرسانی جەنگ، پێنتاگۆن ده‌ڵێ هیچ كات به‌دوای شه‌ڕدا نه‌گه‌ڕاوه، به‌ڵام ئاماده‌یه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌كه بكات، ئێرانیش پێی وایە، ئەمەریکا ناوێرێ جەنگ لەگەڵ تاران بکات و جەنگەکە تەنها دەروونییە.
BBC
H.J