ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی له‌باربردنی سیستمی "ئێس-300"ـی رووسی له سووریا ده‌كات
"هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر جووڵه‌ی ئیسرائیل"
K24 - هه‌ولێر:
هێزی به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، سیستمی مووشه‌كیی (ئێس - 300)ـی رووسی له سووریا به كرده‌یی خراوه‌ته خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه، سوپای ئیسرائیلیش ده‌یه‌وێت له‌باری به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیی جووڵه‌كردن له هه‌موو خاڵێكدا ده‌سته‌به‌ر بكات له ئه‌گه‌ری به‌رپابوونی هه‌ر جه‌نگێكدا".
تومیار بار، ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵای هێزی به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیله و له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌كات و به رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی گوتووه: "هه‌ر سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كیی له‌وێ ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئازادیی چالاكییه‌كانمان و ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانمان، هه‌ر بۆیه ده‌بنه ئامانجی هێرشه‌كانمان".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كارێكی درووست نییه لێره‌دا راوه‌ستین له كاتێكدا سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی (ئێس - 300) به‌ده‌ست سوورییه‌كانه‌وه بێت، یان له‌ژێر چاودێریی رووسه‌كان بێت، له هه‌ر حاڵهتێكیاندا له‌سه‌رمان پێویسته ده‌ستپێبكه‌ین، چونكه وای ده‌بینین له سبه‌ینێوه سیستمه‌كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له چالاكییه‌كانمان بگرێت".
ئه‌و گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "مه‌شق و راهێنانی سوورییه‌كان له‌باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه كه چه‌ند مانگێكی خایاند كۆتایی هاتووه. پاش ئه‌وان تیمێكی دیكه مه‌شقیان پێده‌كرێت".
بار ده‌ڵێت: "سوپای ئیسرائیل كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حزبوڵڵایهكی دیكه یان میلیشیایه‌كی دیكه‌ی ئێرانی درووست نه‌بێت، پێویسته ئێران له خاكی سووریا نه‌مێنێ، سووربوونمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامێكی ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌شتووینه‌ته خاڵی كۆتایی، هه‌رچه‌نده هێشتا ئێران سووره له ئاڵۆزكردنی ره‌وشی سووریا و به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ده‌ستوه‌ردانه‌كانی نابێت".