روحانی: ئێران رووبه‌ڕووی فشارێكی بێ پێشینه بووه‌ته‌وه
"له‌وانه‌یه دۆخه‌كه له شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران سه‌ختتر بێت"

K24 - هه‌ولێر:
میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، داوای یه‌كریزی له گرووپه سیاسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی: "له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات سه‌ختتر بێت له‌و بارودۆخه‌ی له‌میانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دووچاری بووین، چونكه وڵات رووبه‌ڕووی گه‌مارۆیه‌كی توندی ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه‌و پێویسته ریزه‌كانتان به‌كبخه‌ن و رووبه‌ڕووی ئه‌م قۆناغه سه‌خته ببنه‌وه".
قسه‌كانی روحانی پاش دوو رۆژ له لێدوانێكی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت كه داوای له سه‌ركرده‌كانی ئێران كردبوو، له‌باره‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌نێوان خۆیاندا گفتوگۆ بكه‌ن، چونكه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازیش به دوور نازانرێت.
تره‌مپ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو گووتی: "له‌كاتێكدا فشاری ئابووری و سه‌ربازیی له‌سه‌ر ئێران زیاد بووه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ته‌واوی رابگرین، له كه‌نداو هێزه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كان ساز بكه‌ین. به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكیش به ئاژانسی رۆیته‌رزی گوتووه: "واشنتن بڕیاریداوه سه‌كۆی مووشه‌كی پاتریۆتی زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوةڕاست بڵاوبكاته‌وه".
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێرانیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه روحانی گوتوویه‌تی: "ناتوانم بڵێم بارودۆخی ئێستا له شه‌ڕی ساڵانی 1980 تا 1988 خراپتره یان یان نا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی شه‌ڕه هه‌شت ساڵه‌كه‌دا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانمان و فرۆشتنی نه‌وت و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه هه‌مه‌جۆره‌كانمان و هێنانی كاڵا له ده‌ره‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها له‌باره‌ی هێنانی چه‌ك گه‌مارۆمان له‌سه‌ر بوو".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "گوشاره‌كانی دوژمنان جه‌نگێكی بێ پێشینه‌یه له مێژووی شۆڕشی ئیسلامی‌دا، به‌ڵام بێ ئومێد نین و هیوایه‌كی گه‌وره‌مان به ئایینده هه‌یه و پێموایه ئه‌م دۆخه قورسه تێده‌په‌ڕێنین ئه‌گه‌ر هه‌موومان یه‌كگرتوو بین".