ئیسرائیل گوندێک بە ناوی ترەمپ و نەتەنیاهو لە بەرزاییەکانی جۆلان دروست دەکات
"لەسەر شەرەفی سەرۆک ترەمپ ئەو کارە دەکەین"
K24 – ههولێر:
حکوومەتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان گوندێک دروست دەکات و ناوی دەنێت ترەمپ- نەتەنیاهو.
لە دانیشتنێکی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتەکەی، بێنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە: "بەڵێنم داوە لەسەر شەرەفی سەرۆک ترەمپ ناوچەیەکی نیشتەجێبوون دروست بکەین".
ئاشکراشیکردووە: "شوێنێکمان لە جۆلان دەستنیشان کردووە و لەوێ ناوچەکە دروست دەکەین".
دۆناڵد ترەمپ یەکەم سەرۆکی ئەمەریکایە کە بەرزاییەکانی جۆلانی بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناساندووە، لە کاتێکدا بەرزاییەکانی جۆلان ناوچەیەکی جێناکۆکی نێوان ئیسرائیل و سووریایە و دیمەشق بە بەشێک لە خاکی داگیرکراوی وڵاتەکەی دەزانێت.
بڕیارەکەی نەتەنیاهو لە لایەن حکوومەتی داهاتووی ئیسرائیل جێبەجێدەکرێت کە هێشتا بەهۆی گفتووگۆی لایەنەکان پێکنەهاتووە.
Sputnik
H.J