خانهقین.. داعش هێرشی كرده سهر حهشدی شهعبی
كوژراو و بریندار ھەن
K24 - گەرمیان
چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر گوندێكی خانەقین و دوو ھاووڵاتی كوژران و كەسێكی دیكەش بریندارە.
ھەرێم جاف، پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش ھێرشیان كردووەتە سەر گوندی ئەحمەد تاھیر، لە سنووری خانەقین و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دوو ھاووڵاتی كوژراون، كە یەكێكیان چەكداری حەشدی شەعبییە، ھەروەھا ھاووڵاتییەكیش بریندار بووە".
پەیامنێرمان، ئاماژەی بەوەش كرد: "ھێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و حەشدی شەعبی، لە سنووری ناحیەی سلێمان بەگی سەر بە خورماتوو، كەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیی لە ترسی پەلاماری داعش".
ماوەیەكە چەكدارانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دەستیان بە جموجۆڵ كردووە و ھاووڵاتییانیش دەڵێن، ئەو ناوچانە بە شەو لەدەست داعش دان و بە رۆژیش لە دەست ھێزەكانی عێراق.
ھ.م