سعوودییە لەسەر هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتییەکانی هاتە دەنگ
"مەترسیي جيددی بۆ ناوچەکە دروست دەکات"
K24 – ههولێر:
لە هێرشەکەی دوێنێی کەنداودا، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سعوودییە هێرشیان کراوەتە سەر و زیانیان پێ گەشتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە ئاشکرای کردووە، کەشتییە بازرگانی و مەدەنییەکان لە نزیک بەندەرەکانی ئیماڕات، هێرشیان کراوەتە سەر و زیانیان پێ گەشتووە. دوو کەشتیی سعوودییەش بەر هێرشەکان کەوتوون.
هۆشداریش دراوە: "ئەو جۆرە تاوانانە هەڕەشەی جیددین بۆ سەقامگیریی و مهترسی بۆسهر ئاشتیی دەریاوانی و ناوچەکە بە گەشتی دروست دەکەن".
دوێنێ یەکشەممە 12/05/2019، چوار کەشتیی بارزگانی لە سنووری دەریاوانی ئیمارات هێرشیان کرایە سەر و زیانیان پێ گەشت، بەڵام سعوودییە ئەمڕۆ ئاشکرای کردووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و رێگریش لە رژانی نەوت بۆ نێو دەریا کراوە.
هێرشەکان لە نزیک بەندەری فەجیرە لە ئیمارات روویان داوە، کە دەکەوێتە دوای گەرووی هورمز لە دەریای عەرەبیدا.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، كه مایک پۆمپیۆ بۆ پرسی دژایەتیکردنی ئێران، رووی لە ئەوڕوپا کردووە و لە دوای هێرشەکانیش، ئێران ئیدانەی کرد و داوای دۆزینەوە ئەنجامدەرانی دەکات.
H.J