نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ریایی جه‌نگیی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئاوه‌كانی كه‌نداو
لیوایێكی سه‌ربازی میسری: خودا به‌خێری بگێڕێت
K24- هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ی جه‌نگیی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی "Mercy-class" گه‌یشته ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه تایبه‌ته به دابینكردنی چاره‌سه‌ری فریاگوزاری بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك شوێنی ئۆپه‌راسیۆن و كرده سه‌ربازییه‌كان.
ئه‌و كه‌شتییه، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی مه‌یدانیی ته‌واو ئاماده‌كراوی 1000 قه‌ره‌وێله‌یی له‌خۆ ده‌گرێت و خزمه‌تگوزاریی تیشك و رووپێوی "CAT"ـی تێدایه، هه‌روه‌ها تاقیگه‌یه‌كی پزیشكی، ده‌رمانخانه، تاقیگه‌یه‌كی چاو و ئامێری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆكسجینیشی تێدایه.
له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش، لیوا سه‌میر فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری كارگێڕیی واتایی سوپای میسر ده‌ڵێت: گه‌یشتنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بۆ كه‌نداو موژده‌ی خێری پێ نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووتری سوپای میسر له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر گه‌یشتنی ئه‌و نه‌خۆشخانه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكای نووسیویه‌تی: "خودا به‌خێری بگێڕێت ئه‌م هه‌واڵه واتای زۆر هه‌ڵده‌گرێت".
سه‌رچاوه: رووسیا الیوم
H.B