ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی رووسیاوه هه‌وڵی ده‌ركردنی ئێران له سووریا ده‌دات
براین هۆك: تا ئێران له سووریا بێ ئه‌و وڵاته سه‌قامگیر نابێ
K24 - هه‌ولێر:
براین هۆك، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران رایگه‌یاند: "مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا گفتوگۆ له باره‌ی پرسی ئێران و ده‌ركردنی له سووریا و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌كات".
هۆك له رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه، كه له پێگه‌ی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوتوویه‌تی: "ئێران ره‌وشی سووریای ناسه‌قامگیر كردووه، پرسی ئێران له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی سوچییه له كاتی گفتوگۆی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ئاماژه به‌وه كراوه "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، لادانی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یه، كه له سووریا له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئێران دان، چونكه ئێمه ده‌زانین له به‌رژه‌وه‌ندیی رووسیاش دایه وڵاتی سووریا سه‌قامگیر بێت، به‌ڵام ره‌وشی سووریا سه‌قامگیر نابێت، له كاتیكدا ئێران سووریای كردبێته سه‌كۆیه‌ك بۆ ده‌ستكه‌وت و ئامانجه‌كانی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی".
قسه‌كانی براین هۆك هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای رووسیا، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/5/2019 له شاری سوچی رووسیا به‌ڕێوه بچێت.