ئاسایشی هەولێر هەواڵی رفاندنی هاووڵاتییەکی عەرەب رەت دەکاتەوە
راستی رووداوه‌كه روون ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئاسايشی هه‌ولێر، هه‌واڵی رفاندنی هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب له شاری هه‌ولێر ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئاشكرای ده‌كات، كه كێشه‌كه‌ی خێزانییه و كه‌یسه‌كه‌ش له‌لای بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له رفاندنی هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، به ناوی (نور ناجح مه‌حمود) ته‌مه‌ن 13 ساڵ، راست نییه، به‌ڵكوو كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كچه 13 ساڵییه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه و له ماڵه‌وه رای كردووه، له‌گه‌ڵ خۆیشی بڕی 20 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی (2 ده‌فته‌ر)يشى بردووه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، وه‌كو ئاسایشی هه‌ولێر به‌دواداچوونیان بۆ كه‌یسه‌كه كردووه و ده‌ركه‌وتووه، كێشه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئێستاش كه‌یسه‌كه له‌لای بەڕێوەبەرایەتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە.
ئ. م