ئه‌یاد عه‌للاوی په‌رده له‌سه‌ر پلانێكی حه‌ماس له دژی وڵاتانی كه‌نداو لاده‌بات
عه‌للاوی: سه‌كۆی مووشه‌كه بالیستییه‌كان له غه‌زه روویان له وڵاتانی كه‌نداوه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌ی عێراقی ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك سه‌كۆی مووشه‌كی له شاری غه‌زه‌وه روویان له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كراون.
عه‌للاوی له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه‌ی عێراقی گوتی: هه‌واڵگه‌ری ئیسرائیل چه‌ندین وێنه‌ی به ئه‌مه‌ریكا داوه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا سه‌كۆی ئه‌و مووشه‌كه بالیستیانه نیشان ده‌درێن، كه له غه‌ز، سووریا، ئێران و به‌سره‌وه روویان له وڵاتانی كه‌نداو كراوه.
عه‌للاوی گوتی: له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌ته‌وه و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه پێی راگه‌یاندووه، بڕیاری واشنتن بۆ ناردنی مایك پۆ‌مپێیۆ بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه بوو تا به‌دواداچوون بۆ پرسی سه‌كۆی مووشه‌كه‌كان بكات و ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسه عێراقییه‌كان تاوتوێ بكات.
هه‌روه‌ك گوتیشی: ئیسرائیل له‌و زانیاریه نوێیانه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆ مووشه‌كیانه زۆر نیگه‌رانه.
عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و وێنانه‌ی ئیسرائیل راده‌ستی ئه‌مه‌ریكای كردوون، له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه نه‌گیراون، به‌ڵكو وێنه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی لایه‌نگری ئیسرائیله‌وه به نهێنی له‌سه‌ر زه‌وی گیراون.
دواتریش سه‌ڵاح به‌رده‌ویل، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی عه‌للاوی، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "عه‌للاوی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بێ ده‌نگ بوو دواتر قسه‌ی بێ ئابڕووی كرد"، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمه رووی چه‌كه‌كانمان له خۆمان ناكه‌ین".
H.B