وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
زه‌ریف: ئه‌مه‌ریكا نازانێت بیر له چی ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا نازانێت بیر له چی ده‌كاته‌وه".
زه‌ریف، كه به‌رده‌وام "تیمی بی" تۆمه‌تبار ده‌كات، به وه‌ستانه‌وه‌یان له دژی ئێران، نووسیویه‌تی: "یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی تیمی بی له‌گه‌ڵ گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه نازانن بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه له ئێران هه‌زاران ساڵه ده‌زانین بیر له‌چی ده‌كه‌ینه‌وه، له ساڵی 1953ه‌وه زانیومانه چۆن بیر له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ینه‌وه".
With the #B_Team doing one thing & @realDonaldTrump saying another thing, it is apparently the U.S. that "doesn’t know what to think”.
— Javad Zarif (@JZarif) May 17, 2019
We in Iran have actually known what to think for millennia—and about the U.S., since 1953.
At this point, that is certainly "a good thing!"
مه‌به‌ست له تیمی بی كه زه‌ریف به‌كاری ده‌هێنێت، هه‌ریه‌ك له جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئیماراته، كه تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی تره‌مپ بۆ شه‌ڕ له دژی ئێران هانده‌ده‌ن.
تویته‌كه‌ی زه‌ریف، وه‌ڵامی تویتێكی پێشتری تره‌مپ بوو، كه ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان، ئێران ناتوانێت ئه‌وه بزانێت كه له راستیدا چی ده‌گوزه‌رێت!".
With all of the Fake and Made Up News out there, Iran can have no idea what is actually going on!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) May 17, 2019
سه‌رچاوه: فارس نیوز – تویته‌ر
ئ. م