ئێران مووشه‌كی سه‌ر چه‌ند به‌له‌مێكی لادا كه ئه‌مه‌ریكا به مه‌ترسی ده‌زانین
"جووڵه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگه‌گرتن له ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران مووشه‌كی سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌له‌می وڵاته‌كه‌ی لاداوه كه به‌هۆی زیادبوونی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا داینابوون".
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسێكی كۆنگرێس نوسیوویه‌تی: "هێزه‌كانی ئێران له دوو رۆژی رابردوودا ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كانی داینابوون، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌سه‌ر دوو به‌له‌میان لایداوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی كه‌نداو".
ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌پێدراو نیین قسه بۆ میدیاكان بكه‌ن، داوایان كردووه رۆژنامه‌كه ناویان نه‌هێنێت گوتوویانه: "ئه‌و دوو به‌له‌مه‌ی مووشه‌كه‌كانیان لێكراوه‌ته‌وه، له نێوان به‌نده‌ره‌كانی جاسك و چابه‌هار ده‌سووڕانه‌وه، به‌ڵام هێشتا روون نییه ئه‌و به‌له‌مانه‌ی دیكه‌ی مووشه‌كیان له‌سه‌ر بووه و ئه‌مه‌ریكا به مه‌ترسییان ده‌زانێت بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ژماره‌یان چه‌نده كه له ده‌ریای كه‌نداو ده‌سووڕێنه‌وه".
ئاشكراكردنی ئه‌و زانیاریانه هاوكاتی هاتنی دوو تێكشكێنه‌ری ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكایه بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو و به گه‌رووی هورمز له كه‌ناراوه‌كانی ئێران تیپه‌ڕیوون بێ ئه‌وه‌ی هیچ رووداوێك له نێوانیاندا رووبدات. ئه‌وه‌ش وای له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كردووه بگه‌نه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه جووڵه‌ی سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌نداو سه‌ركه‌وتوو بووه بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر ھێرشێكی ئێرانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا.