ھەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران خاو دەبێتەوە
كۆنگرێسی ئەمەریكا ھانی شەڕ نادات
K24 - واشنتن
ته‌وژمی هه‌ڵچوونه‌كانی واشنتن دژ به ئێران رووی له خاوبوونه‌وه ده‌كات و له‌نێو كۆنگرێس هانی شه‌ڕ نادرێ له‌گه‌ڵ ئێران. سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێس دەڵێ، ئێران ئێستا لە ژێر گوشارێكی گەورەی ئابووریدایە و رووبەڕووی دۆخێكی سەختبووەتەوە و بێ ئومێد بووە.
له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌درێ ده‌نگی ده‌هۆڵی جه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌متر بكرێته‌وه و به‌شێك له كۆنگرێسمانه‌كان له په‌یام و لێدوانه‌كانیان ئامۆژگاری ئاراسته‌ی كۆشكی سپی ده‌كه‌ن بۆ گرتنه به‌ری رێكاره دیپلۆماسیه‌كان له‌بری به‌رزكردنی ئاستی گرژی و ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ تاران.
مایكڵ ماككۆڵ، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگرێس بە كوردستان24ی گوت: "پێم وایه سزا ئابوورییه‌كانمان بۆ سه‌ر ئێران كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه و ئێرانی ئیفلیج كردووه، ئێران زیاتر له‌وه‌ده‌چێ بێ ئومێد بووبێ، بێ ئومێدبوونێكی راسته‌قینه‌یان پێوه دیاره".
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی هه‌ڕه‌شه و گرژی نێوان واشنتۆن و تاران، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌مه‌ریكا بوونی سه‌ربازیی خۆی له ناوچه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و نزیك ئێران چڕ ده‌كات و چاره‌نووسی ئه‌م ململانێیه هێشتا دیار نییە.
دەربارەی ھەوڵەكان بۆ خاوكردنەوەی گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران كریس سمیس، ئه‌ندامی كۆنگرێس دەڵێ: "رێگه‌ی ئاشتی تاكه رێگایه چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیمان بۆ به‌دی دێنێ، گرژی سوودی نییه و پێم وایه ئێران پێشێلكاری زۆری به‌رامبه‌ر ئه‌مەریكا و ئیسرائیل كردووه، مه‌رگ بۆ ئه‌مەریكا و مه‌رگ بۆ ئیسرائیل! ئه‌مانه گوتاری دۆستانه نین".
ھ.م