به‌حره‌ین داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ عێراق و ئێران جێ بهێڵن
"دۆخه‌كه ناسه‌قامگیره و مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
وڵاتی به‌حره‌ین هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی، به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عێراق و ئێران نه‌كه‌ن و داواشی له‌و هاووڵاتیانه‌ی كرد، كه له‌و دوو وڵاته‌ن، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاتانه جێ بهێڵن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی دۆخی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه، ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێستا هاتوونه‌ته ئاراوه، كه مه‌ترسی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه درووستكردووه، ئه‌و بڕیاره‌یان داوه.
جگه له‌و هۆشداریه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین هیچ ورده‌كاری دیكه‌ی له‌مباره‌یه‌وه نه‌خستووه‌ته روو.
به‌م دواییانه گرژی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا زیاتر بوونه و جگه له‌وه‌ی واشتن چه‌ند رێككارێكی نوێی بۆ ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگێكی گه‌رم له ناوچه‌كه له دژی ئێران گرتووه‌ته به‌ر، رۆژ به‌ڕۆژ لێدوانی میدیایی دژیهكیش له نێوان هه‌ردوولا گه‌رمتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی بڕیاریداوە بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، کێلگە نەوتییەکانی بەسرە جێبهێڵێت.
رۆیتەرز ئاشکراشیکردووە، کۆمپانیا ئەمەریکییەکە دەستی بە کشانەوەی کارمەندانی لە کێڵگەی نەوتی قوڕنە کردووە و دەیانگوازێتەوە بۆ شاری دوبەی لە ئیمارات.
گواستنەوەی کارمەندانی ئێکسۆ‌ن مۆبیل لە دوێنێ هەینیەوە دەستپێکردووە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆی بەردەوام بووە و تەنها بەشێک لە کارمەندانیش لە نووسینگەی کۆمپانیاکە لە بەسرە ماونەتەوە.
لایخۆیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی کشانەوەی ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییە رایگەیاند، ئەو کارەی ئێکسۆ‌ن مۆبیل کاریگەری لەسەر بەرهەمی رۆژانەی نەوتی بەسرە نابێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەمەریکا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێران و گروپە میلیشیاکان، داوای لە کارمەندانی کرد لە عێراق بکشێنەوە و رێوشوێنی ئەمنی تووندیشی گرتووەتە بەر.
H.B