رۆحانی: ئاماده نین دانوستان له‌گه‌ڵ واشنتن بكه‌ین
"هه‌موو جیهانیش له‌ڕوومان بوه‌ستێت ئاماده‌ی دانوستان نابین"

K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران دووپاتیكرده‌وه، دوای گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه، كه له ئه‌نجامی سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ سه‌ر تاران هاتوونه‌ته ئاراوه، ئاماده نین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێران له‌سه‌ر زاری رۆحانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و رۆشنبیران ئه‌نجامیدا، رۆحانی رایگه‌یاند: "ئێمه ئه‌هلی لۆژیك و دانوستانین، هێزی ئه‌وه‌شمان هه‌یه دانوستان بكه‌ین، هه‌موو جیهان متمانه‌ی به‌وه هه‌یه كه ئێران توانای دانوستان و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ 6 وڵاته زلهێزه‌كان هه‌یه، به‌ڵام داواكاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه پاڵمان پێوه بنێت بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ، داواكارییه‌كی پڕوپوچه، ئێمه ئاماده نین بۆ هیچ دانوستانێكی له‌مجۆره هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیش رووبه‌ڕوومان بێته‌وه".
روحانی گوتیشی: "به‌رامبه‌ر هیچ گوشار و ترساندنێك خۆمان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ین و هیچ ترسێكیشمان له دانوستان و گفتوگۆ نییه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسیكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای گواسته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئێرانییه‌كان و گوتی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رامبه‌ر ته‌له‌فۆن داده‌نیشین"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێنه‌گه‌یشتووه، كه تاران بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ، وه‌ڵامی نیازی واشنتن ده‌داته‌وه.
رۆژی هه‌ینیش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوو تویتی جیاوازدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر میدیاكانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاری ناڕاست له‌باره‌ی ئێران، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نن و گوتی: "به‌هۆی ئه‌و هه‌واڵه ناڕاستانه‌وه تاران له‌وه تێناگات به‌ڕاستی چی رووده‌دات".
H.B