جینان جه‌میل بۆزۆ: ده‌یه‌وێ دۆزی كورد بباته ناو په‌رله‌مانی دانیماڕك
سێ ھەڵبژاردن لە ئەوڕوپا بەڕێوە دەچن
K24 - ئۆدێنسه
لە چەند رۆژی داھاتوودا سێ هه‌ڵبژاردن له ئه‌وڕوپا به‌ڕێوه ده‌چن، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وڕوپا، هاوكات له زۆربه‌ی وڵاته‌كانیشدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چن، له‌ناو كاندیدی پارته ئه‌وڕوپییه‌كانیشدا كوردستانیان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ھەن. جینان جه‌میل بۆزۆ، كه یه‌كێكە له‌و كوردانه‌ی کاندیدە بۆ په‌رله‌مانی دانیمارك، دەخوازێت رەوەندی كوردی دەنگی پێ بدەن، بۆ ئەوەی دۆزی گەلی كورد بباتە نێو پەرلەمانی دانیمارك.
جینان جه‌میل بۆزۆ، ماوەی 24 ساڵە له ناو كاری سیاسیی دانیماركه و چه‌ندین به‌رپرسیارێتی هه‌بووه، ئێستاش له‌سه‌ر لیستی پارتیی كریستیان دیمو‌كراتی دانیمارك به‌ربژێره بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته. ئه‌و پارتییه تا خولی پێشوو له ناو په‌رله‌ماندا خاوه‌نی كورسی نه‌بوون، به‌ڵام به‌پێی پێشبینیەكان، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت 7 كورسی به‌ده‌ست بهێنن.
جینان له قامیشلوی رۆژئاوای كوردستان له دایك بووه و له باشووری كوردستان ژیاوه، ماوه‌ی 34 ساڵه له دانیماركه، له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌لێك قۆناخی ژیانی خۆی له‌نێو كاری سیاسی تێپه‌ڕاندووه، داوا ده‌كات كوردستانیان له دانیمارك ده‌نگی پێ بده‌ن و د‌ه‌یه‌وێت له رێگای په‌رله‌مانی دانیماركه‌وه، ببێته پشتیوانێكی گرنگ بۆ دۆزی كورد و به شانازییه‌وه باس له‌وه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌ردانی كوردستان ده‌كەن.
ھ.م