ئه‌مه‌ریكا مارێنزی زیاتر بۆ عێراق ده‌نێرێ
هێزه‌كه له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار و حه‌بانیه له نزیكی به‌غدا جێگیر ده‌بن

K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌یه‌كی نزیك له هه‌واڵگریی ئیسرائیل، رۆژی چوارشه‌ممه 22/5/2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیران، واشنتن ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق زیاتر ده‌كات".
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (دیبكا)ـی ئیسرائیلی له‌وباره‌یه‌وه راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی له عێراق زیاتر ده‌كات، هێزی مارێنز له دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له عێراق دوو به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
پێگه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئوردنه‌وه ده‌گه‌نه دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی عێراق، یه‌كێكیان بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌ده له پارێزگای ئه‌نبار كه له سنووری سووریاوه نزیكه. بنكه‌ی دووه‌میشیان كه هێزی زیاتری مارێنزی بۆ ده‌نێردرێت، بنكه‌ی سه‌ربازیی حهبانیهیه له نزیك به‌غدای پایته‌ختی عێراق و به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و دوو بنكه سه‌ربازییه ده‌گه‌نه 10 هه‌زار كه‌س".
ئه‌وه له كاتێكدایه پێش چه‌ند رۆژێك واشنتن بڕیاریدا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده لاوه‌كییه‌كانی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه له به‌غدا بكێشێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له ئاوه‌كانی كه‌نداو هێرش كرابووه سه‌ر 4 نه‌وتهه‌ڵگری سعوودی و ئیماراتی.