خانمێكی كورد دەیەوێت رەگەزپەرستیی لە ئەوڕوپا بنبڕ بكات

كاندیدە بۆ پەرلەمانی ئەوڕوپا

K24 - دوسلدۆرف

ئۆزلەم دەمیرەل، كه‌ خانمێكی كوردی خەڵكی باكووری كوردستانە، یه‌كێكه‌ دامەزرێنەر و سەركردەی پارتیی چەپی ئەڵمانیایە، ئێستاش كاندیدی پەرلەمانی ئەوڕوپایە و لەبەر ئەوەش، كە خۆی دووچاری ستەم و رەگەزپەرستیی بووە، بڕیاری داوە خەبات بۆ نەھێشتنی رەگەزپەرستیی بكات و چاوی لەوەیە كوردانی ئەوڕوپا دەنگی پێ بدەن.

ئۆزلەم، لە تەمەنی 19 ساڵی دەستی بە كاری سیاسی كردووە، له‌و ماوه‌یه‌دا چەندین پۆستی حزبی و ئیداری پێ دراوە، ئێستا بەربژێری پارتیی چەپی ئەڵمانیایە بۆ پەرلەمانی ئەوڕوپا. ئەو بە كوردستان24ی گوت: "ھەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەتیمەوە ھەموو ژیانی من سیاسەت بووە، یەكێكم لە دامەزرێنەرانی پارتیی چەپی ئەڵمانیا و لە تەمەنی 19 ساڵییەوە وەك ئەندامی شارەوانیی كۆڵن ھەڵبژێردرام".

ئۆزلەم دەمیرەل، لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی وەك پەنابەر روو دەكەنە ئەوڕوپا دەڵێ: "بۆ ئەوە خەبات دەكەم ژیانی خەڵك فەراھەم بێت و كەس وڵاتی خۆی جێ نەھێڵێت، ئەگەر ببم بە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی ئەوڕوپا، به‌بێ جیاوازیی، بەرگریی لە مافی ھەموو گەل و ئایین و مەزھەبەكان ده‌كه‌م".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment