حووسییه‌كان بۆردومانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتیان له سعوودییه كرد
بۆردومانه‌كه ئامانجی خۆی پێكاوه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "المسيرة"ی حووسییه‌كان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانیان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، توانیویانه سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی ناسراو به پاتریۆت له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جرانی سعوودییه بۆردومان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی حووسییه‌كان رایگه‌یاندووه، بۆردومانه‌كه ئامانجی خۆی پێكاوه.
ئاماژه‌ی دا، كه له 14ی ئه‌م مانگه‌شدا، حووسییه‌كان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشێكی گه‌وره‌یان دژی ژماره‌یه‌ك ئامانجی سعوودییه ئه‌نجامداوه.
له ناوه‌ڕاستی ئازاری 2015ه‌وه، سعوودییه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانییه‌كی عه‌ره‌بی دژی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌كات و رۆژانه به‌رده‌وام بۆردومانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حووسییه‌كان ده‌كات.
سیستمی به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی هاوشانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسیی ئێس 400ه و تایبه‌ته به به‌رگری ئاسمانی دژی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته ده‌كرێن.