تره‌مپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی پێداویستی سه‌ربازی زیاتر بۆ كه‌نداو ده‌ربڕی
ئه‌مه‌ریكا پاتریۆت له كه‌نداو بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر داوایه‌كی پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت، بۆ ناردنی پێداویستی سه‌ربازی زیاتر بۆ كه‌نداو.
به گوێره‌ی وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، داواكه‌ی شاناهان، بۆ ناردنی هێز و كه‌لوپه‌لی زیاتری سه‌ربازییه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئامانجیش لێی، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان، كه بڕیاره بنێردرێنه كه‌نداو، له سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆت و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و پێداویستی دیكه پێكهاتووه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندبوو، ده‌یانه‌وێت پێداویستی سه‌ربازی زیاتر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران بنێرنه ناوچه‌كه و به گوته‌ی خۆیشیان هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن.
دوای جه‌یسم ماتیس، كه وه‌زیری به‌رگری بوو و ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، پاتریك شاناهان، به شێوه‌یه‌كی وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌توانێت واژۆ له‌سه‌ر ناردنی هێز و پێداویستی سه‌ربازی بدات، به‌ڵام به گشتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له ورده‌كارییه‌كانی ئاگادار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: CNN