دێره‌لووك.. به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك دوو هاووڵاتی بریندار بوون
بۆ چاره‌سه‌ریی گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه

K24 - دهۆك:
له گوندی "گه‌له‌ك"ی دێره‌لووكی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، مینه‌كه به دوو هاووڵاتیدا ته‌قیوه‌ته‌وه، كه به ناوه‌كانی "كهڤرین عادل" و "نه‌زیف موحسین"ن، كه خه‌ڵكی گوندی "به‌رچی"نه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین كار ده‌كه‌ن و له كاتی كاركردندا مینه‌كه‌یان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ش، بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی، راسته‌وخۆ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی ئامێدی گوازراونه‌ته‌وه.
ئ. م