لاڤرۆڤ: سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا شكستیهێناوه
فشاره‌كان و رێچكه‌ی سه‌پاندنی سزای یه‌كلایه‌نه شكستیانهێناوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، رایگه‌یاند، سیاسه‌تی فشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر وڵاتان و رێچكه‌ی سه‌پاندنی سزای یه‌كلایه‌نه شكستیانهێناوه.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له كوبا ئه‌نجامیدا، لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ هاوتا كوبییهكهی باسی له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا كرد.
لاڤرۆڤ گوتی: ئه‌زموونی كوبا دووپاتیكرده‌وه، كه سیاسه‌تی دیكتاتۆریانه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بێ ئاكامه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه سیاسه‌تی گه‌مارۆدان و قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئابووری و بازرگانی و دارایی كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كوبایدا سه‌پاندووه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و سیاسه‌ته هیچ ئه‌نجامێك نادات به‌ده‌سته‌وه.