زیاتر له 2 هه‌زار دۆنم زه‌ویی جووتيارانى كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان سووتێندراون
جووتیارانی كورد داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی كوردستان24، زیاتر له دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی و ده‌غڵودانی جووتیارانی كورد، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سووتێندراون و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و عه‌ره‌به هاورده‌كانیش رێگری ده‌كه‌ن له دروێنه‌كردنی به‌روبوومی ساڵێكى جووتیارانی كورد.
له‌م باره‌یه‌وه جوان رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌وڵ و كارانه به پیلان بۆ دارێژراو ده‌زانێت، كه مه‌به‌ست لێی ته‌عریبكردنێكی نوێی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه.
جگه له‌وه‌ى سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیارنی كورد له‌و ناوچانه به هه‌وڵێكی نوێ بۆ ته‌عریبكردن وه‌سف ده‌كرێت، وه‌كوتر جووتیاره كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه به سه‌دان ملیۆن دیناری عێراقی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، فارس حسێن, سه‌رۆكی رێكخراوی جووتیاران، حكوومه‌تی عێراقی به به‌رپرس ده‌زانێت له سووتاندنی ده‌غڵودانی جووتیاره كورده‌كان و داواش ده‌كات جووتیاران قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێراق بۆ رێگریكردن له سووتاندنی زه‌وی و ده‌غڵودانی جووتیارانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك و داواش ده‌كرێت, لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستیا‌ن هه‌بێت, بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و دابینكردنی ئارامیی بۆ دانیشتووانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و فشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا.
H.B