سعوودیه: ئێران گه‌مژه‌یه و جه‌نگیش روونادات
"گه‌مژایه‌تی ئێران له‌ئاست راگه‌یاندنی جه‌نگدا نییه"
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولڵا موعه‌لیمی، نوێه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بنكه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه و ئه‌ركی به‌رگریكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانی له ئه‌ستۆ گرتووه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئێندیپێندت عه‌ره‌بی" له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداو موعه‌لیمی دووپاتیكرده‌وه، "هیچ كه‌سێك هیوا بۆ جه‌نگ ناخوازێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ره‌فتاره‌كانی ئێران".
هه‌وره‌ها گوتی: "هیوادارم هه‌نگاو به‌ره‌و جه‌نگ نه‌نێین، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه و بڕیاردانی راگه‌یاندنی جه‌نگیش مه‌ترسیدارترین بڕیاره كه له‌لایه‌ن هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه ده‌ربكرێت، من له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌ركرده‌كانی شانشینی سعوودیه‌ش هیوا به جه‌نگ ناخوازن، به‌ڵام وه‌ك سعود فه‌یسه‌ڵ، شازاده‌ی كۆچكردوو گوتبووی: "ئێمه حه‌زمان به جه‌نگ نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌سه‌رماندا سه‌پێندرا ئێمه‌ش پیاوی جه‌نگین" و ئه‌مه ئه‌و رێبازه‌یه كه عه‌ره‌بستانی سعوودیه له‌سه‌ری ده‌ڕوات".
نوێنه‌ری سعوودیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "توخمی هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م رووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كان و له هه‌موو گرژییه‌كانی ناوچه‌كه خۆی له ره‌فتاره‌كانی ئێران‌دا له ناوچه‌كه ده‌بینێته‌وه، ئه‌و رێككارانه‌ی له ساڵی 1979 ـه‌وه تا ئێستا كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی هه‌ژموونه‌كه‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیاكه‌ی گرتوویه‌ته به‌ر، ناوچه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كاته ئامانج، به‌وه‌ی كه ئێران له‌و باوه‌ڕه‌دایه، وڵاتانی عه‌ره‌بی ژینگه‌یه‌كی له‌بارن بۆ پێكاندنی ئامانجه‌كانی له ده‌ستوه‌ردان و بڵاوكردنه‌وه و سه‌پاندنی ئه‌و هزره‌ی كه به‌لای خۆیه‌وه په‌سه‌نده".
موعه‌لیمی گوتی: "ئێرانییه‌كان هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره ده‌كه‌ن، كاتێك وا بیر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه سنوورداره‌ی به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان له لوبنان، عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه به‌ده‌ستیانهێناوه، به دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه له وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی هه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌داخه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا وڵاتانی عه‌ره‌بی تووشی لێكترازان بوون، به‌ڵام بنكه‌یه‌كی به‌هێزی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌یه و له‌رووی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌وه‌ستێته‌وه، كه بیه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی پیرۆزییه‌كانی".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاخۆ بۆچی جۆن بۆڵتون، راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌هۆڵی جه‌نگ له دژی ئێران لێ ده‌دات؟ نوێنه‌ری سعوودیه گوتی: "به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆڵتون جۆش و خرۆشی خۆی له پرۆسه‌ی دژ به ئێران ناشارێته‌وه، به‌ڵام پرۆسه‌ی بڕیاردان بۆ راگه‌یاندنی جه‌نگ له ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و ئاڵۆزه و دوا بڕیار له ده‌ست خودی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه نامانه‌وێ رژێمی ئێران بگۆڕدرێت، چونكه گه‌لی ئێران بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دات، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئێران ره‌فتاره‌كانی بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ته له رێگه‌ی ئامرازه‌كانی فشار خستنه سه‌ر رژێمی ئێران و زیادكردنی سزای ئابووری و دیپلۆماسی له نمره‌ی یه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌كرێت، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵێكی له‌مجۆره ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، چونكه ده‌مانه‌وێت ئه‌و فشارانه سه‌ركه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگیش بڕه‌وێنه‌وه".
موعه‌لیمی نیگه‌رانی خۆشی له به‌راوردكردنی نێوان عێراقی سه‌دام و ئێرانی خامنه‌یی ده‌ربڕی و گوتیشی: "گه‌مژایه‌تی ئێران ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه بوێری راگه‌یاندنی جه‌نگ بكات، بگره هه‌ر بیریش له‌و بژارده‌یه ناكرێته‌وه".
H.B