مەککە.. وڵاتانی ئیسلامی سنوور بۆ ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ئێران داده‌نێن

"سنوورێک بۆ دەستێوەردانەکانی ئێران دابنرێت"

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ 30/05/2019، لە شاری مەككە، سێ كۆبوونەوەی لووتکەیی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەڕێوە دەچن، كه‌ تیایاندا گرژییەکانی ئێران و ئەمەریکا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبن.

لە کۆبوونەوەکەدا، كێشە و ئاڵۆزییەكانی ئێستای ناوچەكە و بەتایبەتیش گرژیی نێوان ئەمەریكا و ئێران و پرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل و فەڵەستین، باسیان لێوە دەكرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئیبراهیم عەساف، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی پێشتر رایگەیاندبوو: "ئێران لە رێگەی گرووپە چەکدارەکانەوە کار بۆ دەستتێوەردان لە کاروباری وڵاتان دەکات".

داواشی لە هه‌ر 57 وڵاتی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کردووە، سنوورێک بۆ ئەو دەستتێوەردانانەی ئێران دابنێن.

LOB LOG

H.J