پنتاگۆن: جووڵه به‌په‌له‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شكستی به پلانی هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتییه‌كانمان هێنا
"هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ره‌فتاره‌كانی ئێران به‌دی نه‌كراون"
K24- هه‌ولێر:
پاتریك شاناهان، كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن"، ئاشكرای كرد، ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به‌م دواییانه له ده‌ره‌نجامی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراون، له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سعوودیه و قه‌ته‌ر جێگیر كراون.
شاناهان ئه‌م زانیارییانه‌ی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له ناو فڕۆكه خسته‌ڕوو، كاتێك به گه‌شتێك به‌ره‌و ئاسیا له رێگه بوو و رایگه‌یاند، "له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا گرژیی زۆرمان بینی.. هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو لایه‌ك پێشبینی ده‌كات، له كه‌شێكی زۆر مه‌ترسیدار كار ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام زانیاریی ههواڵگهریمان پێ ده‌گات، كه باس له هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی رووی دا هیچ ئاسایی نه‌بوو، وهڵامهكهشتان بینی، كاتێك به‌په‌له كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیمان به هاوه‌ڵی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بی - 52 ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كه‌نداو كرد، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی متمانه‌ی ئێمه بوو به ههواڵگهرییهكهمان".
شاناهان گوتی: "ناتوانم زانیاریی زیاتر له باره‌ی ئه‌و رووداوانه بخه‌مه روو، به‌ڵام لێره‌وه ده‌یڵێم: ئه‌و جووڵه به په‌له‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا كران و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتن، شكستی به پلانی هێرشكردنه سه‌ر هاووڵاتییه‌كانمان له عێراق هێنا".
كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ناردنی هێزێكی زیاتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بیرۆكه‌ی جه‌نه‌راڵ كینیت ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو.
شاناهان جه‌ختی كرده‌وه، وێڕای ئه‌و هه‌نگاوه‌ش، هیچ گۆڕانكارییه‌كی له ره‌فتاره‌كانی ئێران به‌دی نه‌كردووه و گوتیشی: "هێشتا گرژییه‌كان له ئاستێكی به‌رزدان و هه‌ڕه‌شه‌كانیش مه‌ترسیدارن" و ئاماژه‌ی به بوونی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێگه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه كرد، به‌ڵام سروشت و میكانیزمی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی روون نه‌كرده‌وه.
شاناهان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌ت كرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێزانه‌ی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، كه باس له 900 سه‌رباز ده‌كرێت، له عێراق و سووریا جێگیر كرابن. له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "نه‌خێر، ئه‌و هێزانه له سعوودیه و قه‌ته‌رن".
له 24ی ئه‌م مانگه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر ناردنی 1500 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی لبۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند، دواتر پنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، 900 سه‌رباز ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌ركی 600 سه‌ربازی دیكه‌ش، كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، درێژ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه ته‌واو بێت.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B