حه‌سه‌ن رۆحانی: به مه‌رج ئاماده‌ی دانوستان و گفتوگۆین
ئێران به‌دوای رێزدا ده‌گه‌ڕێت
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر واشنتن رێز بنوێنێت و پابه‌ندی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت، ئاماده‌ی گفتوگۆ ده‌بن.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی نیمچه فه‌رمی ئێرانی، ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، رۆحانی دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، تاران له ژێر هیچ گوشارێك ئاماده‌ی گفتوگۆ نابێت.
له باره‌ی دانوستان بۆ واژۆكردنی رێككه‌وتنێكی نوێ، رۆحانی گوتی: "ئێمه پشتیوانی لۆجیك و گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر (لایه‌نی دووه‌م) رێز بنوێنێت و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دا‌نیشێت و په‌یڕه‌وی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، نه‌ك فه‌رمان ده‌ربكات".
ئه‌مه‌ریكا له مانگی ئایاری 2018، كشانه‌وه‌ی خۆی له رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی راگه‌یاند، كه ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5 + 1 له ته‌ممووزی 2015، واژۆی كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی تاران ئیدانه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه، سزای ئابووری خستووه‌ته سه‌ر ئێران و ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته سفر، كه ئێستا رۆژانه ته‌نها 500 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات.
ئ. م