نه‌ته‌نیاهو: ئێران ساڵانه 700 ملیۆن دۆلار ده‌داته حزبوڵڵا
"وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسی له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداره"

K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ئێران ساڵانه 700 ملیۆن دۆلار بۆ بریكاره‌كه‌ی، كه حزبوڵڵای لوبنانییه، ده‌نێرت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگا و شێوازی جیاواز ده‌گرێته‌به‌ر و فڕوفێڵ به‌كار ده‌هێنێت".
رۆژی یه‌كشه‌ممه 2/6/2019، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران چووه‌ته ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه و له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسی، زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و گرووپه تیرۆریسته ده‌نێرێت، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی پاره‌كه ره‌وانه‌ی لوبنان ده‌كات و له‌وێشه‌وه ده‌گاته ده‌ست حزبوڵڵا".
نه‌ته‌نیاهو گوتوویه‌تی: "ئه‌و پاره زۆره‌ی ده‌درێته حزبوڵڵا، بۆ شێواندنی سه‌قامگیریی و بۆ دوژمنكاریی به‌كار ده‌هێنرێت، كه ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دات و له رێگه‌ی بریكار و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات".