فڕۆكه‌هه‌ڵگره ئه‌مه‌ریكییه‌كه و هێرشبه‌ره "B-52"ـه‌كان له ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌ستیان به مه‌شق كرد
"قه‌ڵای فڕیو" له مهشقهكهدا به‌شدار بوون
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" رایگه‌یاند، كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن" و فڕۆكه هێرشبه‌ره‌كانی "B-52"ى ئه‌مه‌ریكی، كه واشنتن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ی كردوون و له ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌بی له‌نگه‌ریان گرتووه، ده‌ستیان به مه‌شقی سه‌ربازیی كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه هێزه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به "كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌م" بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ 1ی ئه‌م مانگه، ژماره‌یه‌ك له فڕۆكه جه‌نگییه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن" و هێرشبه‌ره ستراتیژییه‌كانی "B-52" ناسراو به "قه‌ڵای فڕۆیو"، له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریای عه‌ره‌ب، چه‌ندین مه‌شقی جیاوازیان ئه‌نجام داوه.

له به‌یاننامه‌كه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، "له راهێنانه‌كاندا فڕۆكه‌ی جۆری سوپه‌ر هۆرنێت، گرۆلهر و هێلیكۆپته‌ر به‌شدار بوون و راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌ندین سیناریۆی جیاوازی جه‌نگی كرد، له‌وانه‌ش: ئه‌گه‌ری پرۆسه‌ی بۆردوومانی به‌رگریكردن له بنه‌چه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه مانگی رابردوو ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له ناوچه‌كه، كه‌شتیگه‌لێكی سه‌ربازیی و پۆلێك له فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو كرد، له‌ناویاندا فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆڵن".
H.B