وه‌زیری ناوخۆی سوید: كورد بۆ ئێمه گرنگه
پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كورد پێویسته
K24 - ستۆكھۆڵم
وه‌زیری ناوخۆی سوید به پێویستی ده‌زانێت، كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كورد پته‌و بێت و گرنگیی زیاتریان پێ بده‌ن. سه‌باره‌ت به دادگاییكردنی ژن و منداڵانی چه‌كدارانی داعش‌یش دەڵێ: "له‌به‌ر مه‌رجه یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، قسه‌كردن له‌سه‌ر دادگای نێودەڵەتیی هه‌روا ئاسان نییه".
میكائیل دامبێری، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی سوید بە كوردستان24ی راگەیاند: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید په‌یوه‌ندیی لەگه‌ڵ كورده‌كان هه‌یه، بە تایبه‌ت له به‌شێك له‌و كه‌مپانه‌ی له ژێر چاودێریان دایه، بۆیه زۆر گرنگه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌مان به پته‌وی بمێننه‌وه".
گوتیشی: "له شه‌ڕه‌كاندا كورده‌كان رۆڵی كارایان هه‌بووه و هه‌وڵێكی زۆریان دا، به‌تایبه‌تی له بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ. بێگومان من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان پته‌وتر ده‌بێ. زۆر دژواره لێره‌دا باس له دادگای نێودەوڵەتی بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لێك مه‌رجی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ن، كه نابێ له چوارچێوه‌یان ده‌ربچین، ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كورده‌كانیش پرسیار دروست ده‌بێ، به تایبه‌ت له شێوازی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ شێوه‌ی حكوومه‌ت و بارودۆخی كورده‌كان".
ھ.م