دهغڵودانی دوو گوندی سهر به مهخموور سووتێنران
دەیان دۆنم گەنم و جۆی جووتیاران سووتێندراون

K24 - ههولێر:
دوای سەرگەڕان و پردێ، ئاگر لە گەنم و جۆی دوو گوندی سنووری مەخموور بەردرا.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، شەوی رابردوو ئاگر لە گەنم و جۆی ھەردوو گوندی پاڵانیان و گڕەسۆر لە نزیك مەخموور بەردرا و دەیان دۆنم گەنم و جۆی جووتیاران سووتێندراون، بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكەش، لە مزگەوتەكانەوە داوا لە خەڵكی كراوە ھاوكار بن.
تا ئێستا ھۆكاری ئاگرەكە نەزاندراوە، بەڵام زەرەر و زیانێكی گەورە بەر جووتیارانی ئەو گوندانە كەوتووە.