گه‌نجێك له ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكا
لەکاتی مەلەکردن
K24 – دوكان:
ئێوارەی رابردوو گەنجێکی بە ره‌چه‌ڵه‌ك عەرەب لەکاتی مەلەکردن لەدەریاچەی دوکــان خنکا.
ئەو گەنجە لەگەڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆ پشووەکانی جەژن و گەشت کردن روویان كردبووه هاوینەهەواری دوکان.
پێشتر رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشت و گوزاری دوکان بەکوردستان24ی راگەیاندبوو، کە مەلەکردن لە دەریاچە و زێی دوکان مەترسی هەیە و گەشتیاران لەو ناوچانەی بۆ مەلەکردن ناشێن ئاگادار دەکەنەوە.
تیمی مەلەوانی دوکــان دوای گه‌ڕان و پشكنین توانیویانه ته‌رمی گه‌نجه‌كه بدۆزنه‌وه.
خنکانی ئەو هاووڵاتیە دەبێتە دووەم حاڵەتی خنکان لەم ساڵدا لەدەریاچەی دوکــان تۆمار كرابێت.