پۆلیسی سلێمانی هۆكاری ته‌قه‌كانی نزیك سیتی سینه‌مای شاره‌كه ئاشكرا ده‌كات
شه‌وی رابردوو ته‌قه له نزیك سیتی سینه‌ما كراوه
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، ته‌قه‌كانی شه‌وی رابردووی نزیك سیتی سینه‌مای سلێمانی به هۆی ده‌مه‌قاڵێی نێوان گه‌نجێك و كارمه‌ندانی سینهماكهوه كراون و به‌و هۆیه‌وه دوو گه‌نج بریندار بوون.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى به كوردستان24ى راگه‌یاند، له‌دواى روودانى ده‌مه‌قاڵێ له نێوان كارمه‌ندانى سیتى سینه‌ما و گه‌نجێك، گه‌نجه‌كه كه ده‌مانچه‌ى پێبووه، ته‌قه له كارمه‌ندان ده‌كات و دوو كه‌س له‌ناو سیتى سینه‌ما بریندار ده‌بن.
وتهبێژهكهى پۆلیس گوتیشى: گه‌نجه‌كه رایكردووه، به‌ڵام ئۆتۆمبێل و كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌جێهشتووه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ناسراوه‌ته‌وه، هه‌وڵى ده‌ستگیركردنى ده‌درێت.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌شكرد، برینداره‌كان یه‌كێكیان كورده و ئه‌وى تر عه‌ره‌ب، برینه‌كه‌یان سووكه.