"دوو باندی مەترسیدار" له رانیه ده‌ستگیركران
"فێڵیان له كه‌سانی نابیناش كردووه"
K24 - رانیه:
له رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، ئاسایشی رانیە دوو باندی سپیکردنەوەی پارەی ساختە و فرۆشتن و بڵاوکردنەوە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و ئێستاش له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، یەکێك لەو باندانە هەستاون بە ساخکردنەوە و سپیکردنەوەی پارەى ساختە، لە جۆری سەد دۆلاری ئەمریکی لەماوەی مانگی رەمەزاندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، دوای چاودێریکردنی گومان لێکراوان توانراوە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی ( و، س، ح) و (ئا، م، م) و (س، س، ع) دەستگیربکرێن، کە بڕی ( 3 هه‌زار و 200 دۆلار)ى ئه‌مه‌ریكیان لێگیراوە و بەپێ ماددەی (281) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و دانیشيان بەتاوانەکانیاندا ناوە.
په‌یامنێری كوردستان 24 له رانیه رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌و بانده بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌كانییان، كه له جۆری سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكى بووه، له‌و جۆره پاره سه‌ختانه‌یان داوه‌ته كه‌سێكی نابینا و فێلیان له‌ویش كردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هەر لە رۆژانی جەژندا هێزە ئەمنیيەکان بە هاوکاری بەشی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕێك لە مادده‌ی هۆشبەر لەجۆری شیشە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری سەرەکی کراوەتەوە بەپێی ماددەی (14) لەیاسای مادە هۆشبەرەکان رووبەڕوی دادگا کراوەتەوە.
ئ. م