وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دەرفەتى خوێندنى ماسته‌ر لە چین راده‌گه‌یه‌نێت
مه‌رجه‌كانی بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی خوێندنی ماسته‌ر، له وڵاتی چین راده‌گه‌یه‌نێت و مه‌رجه‌كانیش ئاشكرا ده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وڵاتی چین ژماریەك كورسی خوێندنى باڵا/ ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بۆ ساڵى خوێندنى 2019 – 2020.
مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانیش، كه وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، بریتین له‌وه‌ی كه داواكار نابێت كۆنمره‌ی كۆلێژی له 65% كه‌متر بێت و ته‌مه‌نیشی له 45 ساڵ زیاتر نه‌بێت و بۆ توانستی زمانی ئینگلیزیش، نابێت له 5ی ئایه‌ڵتس، یان هاوشێوه‌كانی كه‌متری هه‌بێت.
بۆ ئه‌وانه‌ش كه دامه‌زراون و مامۆستا یان فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تن، به‌لای كه‌مه‌وه ده‌بێت دوو ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی دوایین بڕوانامه‌یاندا تێپه‌ڕ بووبێت.
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی كاندیدی سه‌ركه‌وتووش، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا هاتووه: "سەرجەم خەرجییەکانی کرێی خوێندن و بژێوی ژیان و کرێی هاتوچۆوی لە لایەن حکومەتی چینی میللی بۆ دابین دەکرێت".
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی مه‌رج و پێداویستییه‌كان، كرته لێره بكه.