دوو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا
ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له نزیك لە گوندی"وەرێ"ی بێتواتە لە سنووری رانیە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه
K24 – رانیه:
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، 6ی حوزه‌یرانی 2019، له ئه‌نجامی وەرگەڕانی مینی باسێک لە گوندی وەرێی خۆشناوەتی دوو پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان گیانیان لەدەستدا.
پێشمه‌رگه‌كان یه‌كێكیان ئافره‌ته به ناوی لیمۆ كه‌ریمی و ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی زێئووس وەکیلی و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سکرتاریەتی کۆمەڵەی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: لە کاتی جێگۆڕکێ و گۆاستنەوەی ژمارەیەک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ بنکە سنوورییەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی هەڵگری هاوڕێیانی پێشمەرگە لە گوندی "وەرێ" لە نێوان "نواوە" و "مێرگەسەر" لە نزیک "بێتواتە" لە ناوچەی رانییە، تووشی رووداوی هاتووچۆ بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له باره‌ی رووداوه‌كه:
"خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
زۆر بەداخەوە کاتژمێر ٦:۳۰ ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ۱۷‌ی جۆزەردان رێکەوتی ٦ی مانگی ژوئن،لە کاتی جێگۆرکێ و گۆاستنەوەی ژمارەیەک لە هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ بنکە سنوورییەکان، یەکێک لە ئۆتۆمۆبیلەکانی هەڵگری هاورێیانی پێشمەرگە لە گوندی"وەرێ"لە نێوان "نواوە"و"مێرگەسەر"لە نزیک "بێتواتە" لە ناوچەی رانییە،تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێ،کە بەداخەوە بە هۆی ئەو رووداوە دڵتەزینە دوو کەس لە هاورێیانی پێشمەرگە بە ناوەکانی "فەرهاد"زێئووس وەکێڵی و هاورێ "لیمۆکەریمی" گیانیان لەدەست دا و، هاورێیەکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە کە لەژێر چاوەدێری پزشکی دایە.
ئێمە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەی خۆمان بە بۆنەی گیان لەدەستدانی ئەو دوو هاورێ ئازیزەمان بە گەرمی سەرەخۆشی لەخۆمان و لە بنەماڵەی سەربەرزیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هاورێ بریندارەکەمان دەخوازین.
شایانی باسە رێ و رەسمی رێزگرتن لە یادی ئەو ئازیزانە رۆژی شەممە ۲۰۱۹٫۰٦٫۰۸ کاتژمێر ۳ بۆ ٦ی پاش نیوەرۆ لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە بەرێوەدەچێت.
بژی یادی ئازیزی هاورێیان لیمۆ کەریمی و "فەرهاد"زێئووس وەکیلی.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
۲۰۱۹٫۰٦٫۰٦"
